٣١ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:٠٩
درێژەی تێکهەڵچوونەکان لە سوریا

بەهۆی توندتر بوونی تێکهەڵچوونەکان لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا، کەسانی سیڤیل لەترسی پەلاماری تاقمەکانی تیرۆریستی بۆ ناوچەکانی هێمن تر دەگوازرێنەوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : دوای  توندتر بوونی پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستان بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب، سەدان کەسی سیڤیلی دانیشتووی ناوچەکە  بۆ ناوەندەکانی  کاتی لەبەشەکانی دیکەی سوریا گوێزرانەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە  دەوڵەتی سوریا هاسانکاریگەلێکی بۆ چوونەدەری کەسانی سیڤیل ئامادە کردووە و هەروەها یارمەتی خۆراکی  بۆ بنەماڵەکان پێشکەش کردووە  .

 هەرلەم حاڵەدا کەناڵی تەلەفزیونی ئەلعالەم  ڕایگەیاند  چل و چوار لۆری هەڵگری یارمەتی مروڤدۆستانە ڕوژی شەممە دەگاتە دەورووبەری بەشی باشووری دەرعا لە باشووری سوریا  .

ئەم ناوچەیە بەرلەمە لە گەمارۆی تاقمەکانی تیرۆریستی و چەکدار بوو  .

ئەلعالەم لە هەواڵێکی دیکە دا  وتی : پاپۆڕەکانی ڕوسیا چەندین جار  بنکەی تیرۆریستەکانیان  لەشاری بداما لە دەرووبەری بەشی ڕوژاوایی  جەسەر شغوری سووریا لە نیزیک سنووری تورکیا داوەتە بەر پەلامار .

لەم پەلامارە دا چەند تیرۆؤیست کوژران  .

سەرچاوەکانی هەواڵ لە سوریاش  باسی سەرکەوتنی سوپای ئەم وڵاتەیان کرد لە ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی گوندی  حوش فارە  لە غوتەی  ڕۆژهەڵاتی  .

ئەم گوندە  دوای تێکهەڵچوونی نێوان  هێزی سوپای  لەگەڵ  ئەندامانی ناسراو  بە جەیشولئیسلام  کەوتە دەستی سوپا.

گوندی حوش ف ارە  هێڵی بەرایی بەرگری  ئەندامانی جەیشولئیسلام  لە دوما دێتە ئەژمار .

 سوپای سوریا هەروەها بۆ ئازاد کردنی گوندی کنسبا و بەرزاییەکانی دەورووبەری  لە دەوروبەری بەشی باکووری لازقیە، ئۆپراسیۆنێکیان دەست پێکردووە...
کۆتایی کورتە نامە/310